به‌غدا خراپترین شاری جیهانه بۆ ژیان
ڤییه‌ننا باشترینه

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی پێنوێنی "مێرسه‌ر" بۆ پێوانه‌ی كوالێتی ژیان، باشترین و خراپترین شاره‌كانی جیهان بۆ ژیان ده‌ستنیشان كراون و به‌غدای پایته‌ختی عێراق خراپترین شاره بۆ ژیان و له خراپیدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتووه.
له پاش به‌غدا، پایته‌ختی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست "بانگی" و پاش ئه‌ویش سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نه و ئه‌و سێ پایته‌خته به خراپترین شار بۆ كوالێتی ژیان ده‌ستنیشان كراوون و دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاش پله‌ی حه‌وته‌م خراپترین شاری جیهانی به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه شاری ڤییه‌ننای پایته‌ختی ئۆستریا "نه‌مسا" بۆ نۆیه‌مین جار پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه وه‌ك باشترین شار بۆ ژیان و له‌پاش ئه‌ویش شاری زیوریخی سویسرا دێت و سێیه‌میش شاری میونشنی ئه‌ڵمانییه وه‌ك باشترین شار بۆ ژیان.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا فاكته‌ره سیاسی و ژینگه‌یی و ئابوورییه‌كان له به‌رچاو گیراوه. هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندرووستی و فیركارییه‌كان و چه‌ندین بواری دیكه و هه‌موویان له 10 به‌شدا پۆلێن كراون.