قه‌ره‌بووى زيانلێكه‌وتووانى باشوورى كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه
له ئاكامى شه‌ڕى داعش زيان به‌ر ماڵه‌كانيان كه‌وتووه
K24 – كه‌ركووك:
ده‌سه‌ڵاتدارانى كه‌ركووك بڕيارياندا قه‌ره‌بووى ئه‌و هاووڵاتيانه بكه‌نه‌وه، كه له باشوورى كه‌ركووك نيشته‌جێن و له ئاكامى شه‌ڕى داعش زيان به‌ر ماڵه‌كانيان كه‌وتووه.
جێگرى پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك، عه‌لى حه‌مادى رايگه‌ياند، هه‌ر خێزانێكى زيانبهركهوتوو بڕى 33 هه‌زار دۆلارى وه‌ك قه‌ره‌بوو پێده‌درێت.
حه‌مادى گوتيشى: سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى زياتر له ساڵێك به‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش له سنووره‌كه، به‌ڵام هێشتا ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان.
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌تى عێراق له بودجه قه‌ره‌بووى دياريكردووه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كه‌ركووك و هه‌فته‌ى داهاتوو ليژنه‌يه‌ك بۆ ده‌ستنيشانكردنى بڕى قه‌ره‌بووى خێزانه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.