له هه‌ولێر ژماره‌يه‌ك كۆگاى ده‌رمان داخران
خاوه‌نى كۆگاكانيش ده‌ستبه‌سه‌ر كران
K24 – هه‌ولێر:
بەشی پۆلیسی شارەوانی هه‌ولێر بە یاوەری لێژنەیەک لە قائیمقامیەت لەسەر فەرمانی بەشی کۆنترۆڵی جۆری، هه‌ڵمه‌تێكى پشكنينيان ئه‌نجامدا و ژماره‌يه‌ك كۆگاى ده‌رمان و ده‌رمانى گيايى داخران و خاوه‌نى كۆگاكانيش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
سۆران مه‌حموود، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانی رايگەیاند، پشکنین کراوە بۆ سێ خانووی نیشتەجێبوون لە گەڕەکەکانی فەرمانبەران و رۆشنبیری، تێیدا دەستگیراوە بەسەر دەرمانی گیایی قەدەغەکراو وە دەرمانی نا یاسایی (قاچاغ)، وێڕای پشکنین لە کۆگایەکی نوێ لە گەڕەکی برایەتی و دەستگرتن بەسەر دەرمانی گیایی قەدەغە کراو تێیدا.
گوتيشى: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ حاڵه‌تى ئه‌و سه‌رپێچيانه كراوه‌ته‌وه و به فه‌رمانى دادوه‌ر خاوەن کۆگاکان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.








سه‌رچاوه: په‌يجى پۆليسى هه‌ولێر