ئه‌مه‌ریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
بۆچی له 4ی نۆڤه‌مبه‌ر.. رێككه‌وته یان تۆڵه‌ی بارمته‌كانی باڵیۆزخانه؟
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و ئه‌و سزایانه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به‌هۆی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ته‌ممووزی 2015، له‌سه‌ری هه‌ڵگیرابوون.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای سویفتی نێوده‌وڵه‌تییش جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه داراییه‌كانی ئێران‌دا بكات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئاشكراشی كردووه، نزیكه‌ی 700 كه‌س و كۆمپانیا ده‌خرێنه ناو لیستی سزاكانی سه‌ر ئێران، كه په‌یوه‌ندی بازرگانییان به‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
ستیڤن منیوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كۆمپانیای سویفت كه باره‌گای سه‌ره‌كی له به‌لجیكایه، جیاوازی له‌گه‌ڵ كه‌س و كۆمپانیاكانی دیكه نییه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، سزای ده‌خرێته سه‌ر.
سزاكانی ئه‌مجاره، به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه تا ئێستا نه‌وتی ئێران ده‌كڕن و هاورده‌كردنی نه‌وتیان له‌و وڵاته رانه‌گرتووه، جگه له هه‌شت وڵات، كه ناوكه‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ده‌رهێنانی هه‌شت وڵات له لیستی سزاكان به شێوه‌یه‌كی كاتییه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاری نه‌وتی جیهان نه‌بێت.
بڕیاره سزاكانی ئه‌مجاره، رۆژی 4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر رابگه‌یه‌نرێت، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 39ه‌مین ساڵیادی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران، كه 4ی نۆڤه‌مبه‌ری 1979 هێرشكرایه سه‌ری و بۆ ماوه‌ی 444 رۆژ، 52 كارمه‌ند و دیپلۆماتكاری باڵیۆزخانه‌كه گه‌مارۆدران.
رێككه‌وتی راگه‌یاندنی سه‌پاندنی سزاكان، وایكردووه گومان بكرێت و وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه له قه‌ڵه‌م بدرێت.
به گوێره‌ی لێدوانی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤن منیوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزاكان تا ئه‌و كاته به‌رده‌وامییان ده‌بێت، كه ئێران ناچار ده‌بێت داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ ده‌كات.
داواكارییه‌كانیش بریتین له وازهێنان له پاڵپشتیكردنی تیرۆر، كۆتاییهێنان به به‌شداریكردنی سه‌ربازی له جه‌نگی سووریا، راگرتنی یه‌كجاره‌كی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كان.
دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی واشنتن، لای خۆیه‌وه تاران رایگه‌یاند، وێڕای سه‌پاندنی سزاكان، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كاروباره دارایی و ئابوورییه‌كانییان رایی بكه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هیچ رێكارێك له دژی گه‌له مه‌زن و ئازاكه‌مان بگرێته به‌ر، توانا و لێهاتوویی ئه‌وه‌مان هه‌یه كاروباری ئابووری وڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ین".
سه‌رچاوه: العربیة
ئ. م