تره‌مپ له‌سه‌ر شێوازی "گه‌یم ئۆف ترۆنز" هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
واده‌ی راگه‌یاندنی سه‌پاندنی سزاكان نزیكبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی راگه‌یاندنی به‌شی دووه‌می سزاكان بۆ سه‌ر ئێران، كه بڕیاره 4ی نۆڤه‌مبه‌ر رابگه‌ندرێت، تره‌مپ له‌سه‌ر شێوازی زنجیره فیلمی "گه‌یم ئۆف ترۆنز" هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وێنه‌یه‌كی خۆی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و له سه‌ری نووسراوه "سزاكان هاتن Sanctions Are Coming".
شێواز و ستایلی نووسینه‌كه‌ش، هاوشێوه‌ی پۆسته‌ری زنجیره فیلمی "گه‌یم ئۆفن ترۆنز – یاری ته‌ختی پاشا‌كان"، كه زنجیره‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكایه و بینه‌رێكی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌یه.
به گوێره‌ی لێدوانی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤن میونچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزاكان تا ئه‌و كاته به‌رده‌وامییان ده‌بێت، كه ئێران ناچار ده‌بێت داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ ده‌كات.
داواكارییه‌كانیش بریتین له وازهێنان له پاڵپشتیكردنی تیرۆر، كۆتاییهێنان به به‌شداریكردنی سه‌ربازی له جه‌نگی سووریا، راگرتنی یه‌كجاره‌كی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كان.
دوای ئه‌و لێدوانانی به‌رپرسانی واشنتن، لای خۆیه‌وه تاران رایگه‌یاند، وێڕای سه‌پاندنی سزاكان، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كاروباره دارایی و ئابوورییه‌كانییان رایی بكه‌ن.


ئ. م