هه‌ولێر له یارییه‌كی قورس‌دا میوانداریی لوتكه‌ی خولی نایابی عێراق ده‌كات
هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی ریزبه‌ندی خوله‌كه بێت، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركی قورسه، چونكه رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌بێته‌وه كه لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه.
نه‌فتی میسان ئه‌م وه‌رزه 4 یاری كردووه و هه‌ر 4 یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه و به 12 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه 5 یاری كردووه، 2 بردنه‌وه، 2 یه‌كسانبوون و شكستێكی هه‌یه و به 8 خاڵ له ریزبه‌ندی نۆیه‌می خوله‌كه دێت.
ئه‌م یارییه ده‌بێته دووه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و نه‌فتی میسان له مێژووی خولی نایاب عێراق، دوایینجار كه ئه‌م دوویانه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه له ناوه‌راستی 2014 بوو كاتێك یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، ئه‌وكات گۆڵه‌كانی هه‌ولێر سه‌عد عه‌بدولئه‌میر و ئه‌مجه‌د رازی تۆماریان كرد.
.jpg)