حه‌شدی شه‌عبی: ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كه‌مان به‌هۆی هێرشی ئاسمانی بوو

ناوی بریندارانی رووداوه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكه‌ له‌ خورماتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی روویدا هۆكاره‌كه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بووه‌.

جەوت عەسافی، سەرکردە لە میحورەی باکووری حەشدی شەعبی، بەکوردستان24ی وت: "ئەو کۆگایەی حەشدی شەعبی کە لە خورماتوو کراوەتە ئامانج، بۆمان روونبووه‌تەوە کە لەلایەن فرۆکەیەکی شەڕکەرەوە بووە".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شد گوتیشی: "هێشتا نازانین فڕۆکەکە هی چ لایەنێکە و نادیارە، بۆیە چاوەڕێن چەند لێژنەیەك پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تاکو راستیەکان بخەنە ڕوو".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزێكی سه‌ر به‌حشدی شه‌عبی له‌ خورماتوو، ته‌قیه‌وه‌.

شارۆچكه‌ی خورماتوو له‌ رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ بوو راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كراو خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كران و ماڵه‌كانیان سووتێنرا و به‌شێكیشیان وێرانكران و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش شه‌هید كران.

 

ناوی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خورماتوو:

محمد عه‌بدولحسین موسا  - 28 ساڵ

مونه‌ته‌زیر حوسێن فازڵ – 10 ساڵ

زه‌ینه‌ب غه‌ریب ئه‌حمه‌د – 25 ساڵ

نه‌بیل عه‌باس به‌كتاش – 37 ساڵ

عیرفان وه‌لی عه‌لی – 58 ساڵ

موراد نه‌جات عه‌واد – 23 ساڵ

فه‌خره‌دین زه‌ینه‌لعابدین محه‌مه‌د – 67 ساڵ

ره‌فید عه‌باس یه‌شار – 10 ساڵ

عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌حمه‌د – 3 ساڵ

محه‌مه‌د حوسێن فازڵ – 3 ساڵ.

مه‌هدی قاسم جاس – چه‌كداری حه‌شد – 21 ساڵ

جاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن - چه‌كداری حه‌شد – 42 ساڵ

محه‌مه‌د سه‌باح حوسێن - چه‌كداری حه‌شد – 22 ساڵ

عه‌بدولحوسێن موسا - چه‌كداری حه‌شد – 71 ساڵ

مورته‌زا ئه‌سمه‌ت مه‌هدی – 28 ساڵ

فاتن ئه‌سمه‌ت مه‌هدی – 27 ساڵ

ئه‌سمه‌ت مه‌هدی جه‌عفه‌ر – 62 ساڵ

ریتاج عه‌باس یه‌شار – 3 ساڵ

عه‌باس ئه‌نوه‌ر خورشید – 21 ساڵ

شه‌هاب ئه‌حمه‌د ره‌زا – 84 ساڵ

محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر زه‌ینه‌لعابدین – 33 ساڵ

فه‌ره‌ح مه‌حمود مسته‌فا

شه‌یما سه‌مین محیه‌دین – 29 ساڵ

سابرین عه‌بدولره‌حمین حوسێن – 10 ساڵ

حه‌سه‌ن مونته‌سیر محه‌مه‌د – 22 ساڵ

وه‌سیم موحسین عه‌زیز - 28 ساڵ

حوسێن حه‌یده‌ر قادر - 40 ساڵ

ئه‌حمه‌ حوسێن ئیبراهیم – 22 ساڵ

سلێمانی نووری ئه‌مین – 48 ساڵ

عه‌لی باقر ئیبراهیم – 39 ساڵ

ئه‌یسه‌ل غازی سابیر – 50 ساڵ

تاڵب غه‌ریب ره‌زا – 56 ساڵ

سوفیان ئه‌حلان ئه‌حمه‌د – 21 ساڵ

جه‌لال كه‌ریم حوسین – 75 ساڵ