بەغدا لەسەر حەشدی شەعبی هێرشدەکاتە سەر ئەمەریکا
ئەمەریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی کردبوو
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەبارەی میلیشیا شیعەکانی ناو عێراق بەدەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵات دەزانێت.
پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بڵاویکردبوەوە: "دەبێت ئێران رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و رێگا بە هەڵوەشاندنەوە و چەککردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بدات".
ئەحمەد مەحجوب گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە وەڵامدا دەڵێت: "عێراق دەستێوەردان لە پرسی ناوخۆیی رەتدەکاتەوە، لەوانە بابەتی چاکسازی ئاسایشی ناوخۆ، دۆخی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کە لەژێر دەسەڵاتی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن".
عێراق بوەتە جێگای ململانێی توندی ئەمەریکا و ئێران، بە تایبەت کە ئێستا ئەمەریکا نیازی هەیە لە رێگای سزاکانی، تاران ملکەچی گۆڕینی سیاسەتەکانی بکات.
H.J