28 داواکراو لە کەرکووك و بەغدا دەستگیرکران

ھێرشیان كردووەتە سەر ھێزەكان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكان، لە بەغدا 16 و لە كەركووك 12 داواكراو بە ماددەی تیرۆر دەستگیركران.

ناوەندی میدیای ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە "له‌ حه‌ویجه‌ی باشووری كه‌ركووك 12 كەس بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعش دەستگیركران، كە له‌ ناوچه‌كانی ریاز و حه‌ویجه‌ چه‌ندین كردەوەی توندوتیژییان ئه‌نجامداوه‌ و هێرشیان كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان".

لە چەند ناوچەیەكی بەغدای پایتەختیش 16 كەسی داواكراو بە ماددەی تیرۆر و چەند ماددەیەكی دیكەی یاسایی دەستگیركراون.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەپێی راپۆرتە ھەواڵگریی و میدیاییەكان، داعش لە عێراق و سووریا ھەوڵی خۆ رێكخستنەوە دەدات و لە چەند رۆژی رابردووشدا چەكدارانی داعش ژمارەیەك ھێرش و تەقینەوەیان لە عێراق ئەنجامداوە.