هه‌رێمێكی دیكه‌ش ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات
هه‌وڵی ده‌دات له وڵاتێكی دیموكراتی و زلهێز جیاببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە دوورگەکانی کالێدۆنیای نوێ سەر بە فەرەنسا دەستیپێکرد.
چەندین ساڵە دوورگەکانی کالێدۆنیای نوێ لەژێر دەسەڵاتی کۆماری فەرەنسادان، ھەرچەندە حکوومەتی فەرەنسا ساڵانە ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار دەداتە کالێدۆنیای نوێ کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 270 ھەزار کەسە، بەڵام خەڵکی دەڵێن: سەربەخۆیی مافێکی ئاسمانی و خۆرسکی خۆمانە.
کالیدۆنیای نوێ کە لە چەندین دوورگە پێکدێت و دەکەوێتە باشووری زەریای ھێمن بەشێکە لە وڵاتی فەرەنسا، ئه‌مڕۆش بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆبوون بده‌ن.
174 ھەزار كه‌س لە ریفراندۆمەکەدا وەڵامی پرسیارێک دەدەنەوە کە: ئایا تۆ دەتەوێت کالێدۆنیای نوی سەروەری تەواو بەدەست بھێنێت و ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ یان نا؟
ھاووڵاتییانی کالێدۆنیای نوێ، ده‌ڵێن: "ئێمە ھەمووکات لە سێبەری فەرەنسا بووین، پێویستە ئەمە بگۆڕدرێت" و یه‌كێكی دیكه‌ش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه به به‌ڵێ دهنگدهكات و گوتی: "من دەنگ بە بەڵێ دەدەم چونکە وڵاتەکەم کو‌لتوور و رەسەنایەتی منە، پێموایە سەربەخۆیی بۆ ھەموومان باشە."
کەم نین ئەو کەسانەش کە پێیان خۆش نییە لە فەرەنسایەکی دیموکرات و ئازاد و دەوڵەمەند جیاببنەوە، هه‌ر بۆیه هاووڵاتییه‌ك كه پشتیوانی له مانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌كات له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ده‌ڵێت: "کالێدۆنیای نوێ پیێویستی بە برا گەورەیەک ھەیە، فەرەنسا ئەو برا گەورەیە"، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاووڵاتییه‌كی دیكه ده‌ڵێت: "پێموایە بەبێ فەرەنسا وڵاتەکەمان تووشی کێشە دەبێت. دۆخی ئابووریمان خراپ دەبێ".
ژمارەی دانیشتوانی کالیدۆنیا 269 ھەزار کەسە لە خەڵک خۆجێی و کاناکس و ئەوروپی پێکدێن. ساڵی 1988 رێککەوتنێک کە بە بەرەی ماتیگنۆن ناسراوە و بریاردرا کۆتایی بە دەسەڵاتی راستەوخۆی پاریس بێت لەسەر کاڵیدۆنیای نوێ و ساڵی 1988 ریفراندۆم بەرێوەبچێت، بەڵام دواتر ئەو ریفراندۆمە بۆ 2018 دواخرا.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 4ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، بنکەکانی دەنگدان كرانه‌وه و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کالێدۆنیای نوێ بەردەوام دەبێت.
ئ. م