نەوەیەكی مەلیك فەیسەڵ: جیاكاریی مه‌زهه‌بی شێرپه‌نجه‌یه بۆ وێرانكردنی عێراق
نه‌سرین هاشمی: بۆ كەس نه‌یپرسی پاپیرم خه‌ڵكی كوێیه؟
K24 - ھەولێر
شازاده نه‌سرین هاشمی، نه‌وه‌ی مەلیك فه‌یسه‌ڵ، یه‌كه‌م شای عێراق رایگه‌یاند، عێراق بەھۆی جیاكاریی مەزھەبی و نەتەوەیی پاشەكشەی كردووە و ئامانج لەوەش وێرانكردنی عێراقە.
سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و ململانێی سیاسی و جیاكاری مەزھەبی نەسرین ھاشمی، دەڵێ: "ئه‌گه‌ر باس له‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی عێراق بكه‌ین كه به‌هۆی جیاكاریی مه‌زهه‌بی و ئیتنیكییه‌وه له زۆرێك له كه‌رته‌كاندا ده‌بینرێت، ناتوانم به‌راوردی نه‌كه‌م به قۆناغی شانشینیی عێراق. جیاكاریی مه‌زهه‌بی و نەتەوەیی، شێرپهنجهیهكه كه ئه‌م میللەتەی له‌ناوبردووه. ئامانجی پشت ئه‌مه، وێرانكردنی عێراقه. له‌سه‌رده‌می باپیرمدا تا كۆچی دواییكرد، له‌پێناو یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی عێراقدا كاری كرد. بۆ جارێكیش بۆ هیچ هاووڵاتییه‌ك نه‌یپرسی خه‌ڵكی كوێیه. چونكه ئه‌و پرسیاره مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ڕی سیاسیی كه‌سه‌كه ده‌رده‌خات".
نه‌سرین هاشمی، دەشڵێت: "مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ته‌ماشای ئاین و مه‌زهه‌بی كه‌سی نه‌كرد و به‌گوێره‌ی توانا و لێهاتوویی كاری ده‌دا به كه‌سه‌كان. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وكاته جیاكاری نه‌بوو له عێراق".


ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ