ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له سه‌ڵاحه‌ددین برینداری لێكهوتهوه
له نزیك قوتابخانه‌یه‌ك روویداوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منی و شایه‌تحاڵه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/11/2018 رایانگه‌یاند: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی شڕگاتی باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له نزیك قوتابخانهیهیهكی سه‌ر شه‌قامی پزیشكان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیش به‌وهۆیه‌وه بریندار بوون و به‌شێكیان قوتابین".
به‌ڵام ئاماری ته‌واوی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه تا ئێستا رانه‌گه‌یێنراوه، هه‌ر چه‌نده هه‌واڵ و زانیاری جۆراوجۆر له‌سه‌ر ژماره‌ی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "قوتابخانه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه، هه‌ر چه‌نده هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشتر چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه له شڕگات و شاره‌كانی دیكه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
.jpeg)
شارۆچكه‌ی شڕگات له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2016 له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركرا، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 هێرشیان كرده‌سه‌ری و داگیریان كرد.
شڕگات 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری مووسڵ و هێشتا ناوچه‌یه‌كه داعش هێرش ده‌كاته سه‌ری، وه‌ك زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی عێراق كه مه‌ترسی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماوه.