کالێدۆنیای نوێ بە نەخێر دەنگی لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆییدا
له 56.4% ده‌نگیان به‌نه‌خێر دا
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا روونیکردەوە، خەڵکی کالێدۆنیای نوێ بە نەخێر دەنگی بە ریفراندۆمی سەربەخۆییدا و بەمشێوەیە، کالیدۆنیای نوێ سەر بە فەرەنسا دەمێنێتەوە.
فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە؛ لە 56.4% دەنگی بە مانەوەی کالێدۆنیای نوێ لەژێر سێبەری فەرەنسادا و بەمەش سەربەخۆ خوازەکان شۆک بوون، بەو پێیەی پێیان وابوو، دەنگی زۆرینە سەربەخۆیی بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان مسۆگه‌ر ده‌كات.
کالێدۆنیای نوێ کە لە چەندین دوورگەی پێکدێت و دەکەوێتە باشووری زەریای ھێمن بەشێکە لە وڵاتی فەرەنسا و ساڵانە حکومەتی فەرەنسا ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌ك بودجه‌ی تایبه‌تی ئه‌و هه‌رێمه دەداتە كالێدۆنیا و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٢٧٠ ھەزار کەسە و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 170 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه له خۆجێی، کاناکس و ئەوروپی پێکدێن. له ساڵی ١٩٨٨ به‌گوێره‌ی رێککەوتنێک کە بە بەرەی ماتیگنۆن ناسراوە، بریاردرا کۆتایی بە دەسەڵاتی راستەوخۆی پاریس لەسەر کاڵێدۆنیای نوێ بهێندرێت و ساڵی ١٩٩٨ ریفراندۆم بەرێوەبچێت، بەڵام دواتر ئەو ریفراندۆمە بۆ ٢٠١٨ دواخرا.
ئه‌مڕۆش ٤ کاتژمێر ٨ی بەیانی بە کاتی کالێدۆنیای نوێ بنکەکانی دەنگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کالێدۆنیای نوێ بەردەوام بوو، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه مانه‌وه له‌ژێر چه‌تری فه‌ره‌نسایان هه‌ڵبژارد.
H.B