هۆكاری له‌ناوچوونی سامانی ماسی عێراق ئاشكرا ده‌بێت
حكوومه‌ت هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری فه‌وتانی سامانی ماسی له رووباره‌كانی دیجله و فورات بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند رۆژی رابردوودا زیانی ملیاره‌ها دۆلاری له كه‌رتی ئابووری عێراق داوه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری ته‌ندرووستی و ژینگه، ئه‌ندامانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندرووستی و ژینگه، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ئاماده‌یبوون.
له كۆبووهنهكهدا وه‌زیری ژینگه و ته‌ندرووستی پوخته‌یه‌كی له هۆكاری فه‌وتانی سامانی ماسی خسته روو، كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره به‌كتریایه‌ك له ناو ماسییه‌كان له سنووری پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌تایبه‌ت پارێزگای بابل، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ناوچوونی سامانی ماسیه.
وه‌ك راشیانگه‌یاندووه، تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانسیتی به‌ده‌ست نه‌هێندراوه كه پشتڕاستی بكاته‌وه، ئه‌و به‌كتریایه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بگوازرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل و ئه‌ندامێتی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان له ماسییه له‌ناوچووه‌كان بخه‌نه گه‌ڕ و له شوێنی تایبه‌ت له‌ناو ببردرێن، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ش ته‌شه‌نه بكات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاشكراشیكرد، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له تاقیگه ناوخۆییه‌كان، سیمپڵی ئاوی رووباره‌كان و ماسییه‌كان و ئه‌و خواردنه‌ی له حه‌وزه‌كانی ئه‌و رووبارانه به ماسییه‌كان ده‌درێت وه‌رگیراون ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ته‌ندرووستی و ژینگه و تاقیگه تایبه‌ته‌كانی جیهانی كراون، بۆئه‌وه‌ی له‌و ئه‌نجامانه دڵنیا ببنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێندراون.
حكوومه‌ت داوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیشی كرد، كه ئاگاداری رێنماییه‌كان بن، هه‌روه‌ك داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، به‌په‌له تیمی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون له خواردنگه‌كان پێكبهێنن، بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت ئه‌و ماسیانه‌ی تووشی ئه‌و جۆره به‌كتریایه بوونه، ده‌رخواری هاووڵاتیان بكرێن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به سه‌دان هه‌زار ته‌ن ماسی له رووباره‌كانی دیجله و فورات رووبه‌ڕووی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه زیانی ملیاره‌ها دۆلار به ئابووری عێراق گه‌یشتووه.
H.B