ئەوروپا چووە بەرەی ئێرانەوە
ئەوروپا خەمی کۆمپانیاکانییەتی
K24 – ههولێر:
یەکێتی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دژایەتی خۆیان بۆ سزاکانی سەر ئێران دەربڕی و دەڵێن ئەوان پارێزگاری لە کاری یاسایی کۆمپانیا ئەوروپییەکان لە ئێران دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەو وڵاتە ئەوروپییانە لەبارەی سزاکانی سەر ئێران رایانگەیاندووە: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە پارێزگاری لە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی کۆمپانیا ئەوروپییەکان و بڕیاری 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (تایبەتە بە لابردنی سزاکانی ئێران) بکەین".
ئەمڕۆ سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە و ئێرانیش سوورە لەسەر ئەوەی نەوتەکەی بفرۆشێت و رووبەڕووی ئەمەریکا ببێتەوە.
پێشتریش، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندبوو کە ئەوروپا پشتگیری لە ئێران دەکات.
H.J