"له چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى زيندانييه‌ك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گيانى له‌ده‌ستدا"
پێشتر ئەو زیندانیيە بەتاوانی کوشتن، 20 ساڵ حکومدراوە
K24 – سلێمانى:
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كانى كوردستان24، كه له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستيكه‌وتوون، زیندانییەک لەناو چاکسازی گەورانی سلێمانی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: پێشتر ئەو زیندانیيە بەتاوانی کوشتن، 20 ساڵ حکومدراوە، بەڵام شەوی رابردوو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لەناو زیندانییەکان بانگکراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
روونيشيكرده‌وه، دوای ئازاردان و ئەشکەنجەدانی زۆر، زيندانييه‌كه گیانی لەدەست داوە.
له باره‌ى هۆكارى گيان له‌ده‌ستدانى ئه‌و زيندانييه‌وه، به‌رپرسانى زيندانه‌كه هيچ زانيارييه‌كيان به ره‌سمى رانه‌گه‌ياندووه.
به گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، بەرپرسانی گرتووخانەکە دەیانەوێت هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بشارنەوە.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه هاوژين جه‌مال، په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى رايگه‌ياند، بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زۆر هه‌وڵمدا لێدوان له به‌ڕێوبه‌رى چاكسازى يان هه‌ر به‌رپرسێكى ديكه‌ى زيندانه‌كه وه‌ربگرم، به‌ڵام ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تيان كرده‌وه لێدوان بده‌ن.