پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە تاوتوێ دەکات
گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر وەزیرەكان لە بەرنامەی كاردانیە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و بودجەی ساڵی 2019ی عێراق و پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان تاووتوێ دەکرێن، بابەتی دەنگدانیش لەسەر وەزیرەكانی حكوومەتی نوێی عێراق لە بەرنامەی كاردا لابراوە.
بڕیاربوو لە کۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، لانیكەم دەنگدان لەسەر 4 وەزیر لە كۆی ئەو ھەشت وەزارەتەی ماون بدرێت، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر ناوی كاندیدانەوە ئەو پرسە بۆ کۆبوونەوەکانی دیکەی پەرلەمان دواخراوە.