ئێران داوایەك لە UN دەكات

داوای ھەڵوێستی جدی دەكات

K24 - ھەولێر

غولام عەلی خوشڕوو، نوێنەری ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ((UN گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر وڵاتەكەی بە تاكلایەنە و نایاسایی ناو دەبات و داواشی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد ھەوڵ بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی ئەمەریكا بدەن.

نوێنەری ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیەكدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە، بڕیارەكانی ئەمەریكا لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندان و پێویستە نەتەوەیەكگرتووەكان لەدژی بوەستێتەوە ھەروەھا داوای ھەڵوێستی جیدییش لە بەرانبەر ئەمەریكا و گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران دەكات.