ئه‌ردوغان: توركیا پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران نابێت
"په‌راوێزخستنی ئێران مه‌ترسیداره و سزادانی گه‌له‌كه‌شی سته‌مكارییه"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌و سزا ئابووریانه نابێت، كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی و گوتی: "ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه و هاوسه‌نگی جیهان ده‌هه‌ژێنێت".
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی "ئاك پارتی" له په‌رله‌مانی توركیا ئه‌ردوغان ده‌می قسه‌كانی به ره‌خنه‌گرتن له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كرده‌وه و گوتی: "سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران پێچه‌وانه‌ی دیباجه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه و، ئێمه نامانه‌وێ له جیهانێكی ئیمپریالیزمیدا بژین".
سه‌رۆكی توركیا ئه‌و سزایانه‌ی به ناته‌ندرووست ناوبرد و گوتی: "ئێمه سزاكانی سه‌ر ئێران به كارێكی ژیرانه نازانین، چونكه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌و جۆره سزایانه ده‌بنه هۆی لاسه‌نگكردنی هاوسه‌نگی جهان".
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش سزاكانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر ئێران به‌ناڕه‌وا وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، "په‌راوێزخستنی ئێران مه‌ترسیداره و سزادانی گه‌له‌كه‌شی سته‌مكارییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ر لایه‌ن و كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران نه‌بێت، رووبه‌ڕووی توندترین سزای ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه"، و گوتیشی: "وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڵێنیانداوه هه‌موو رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دژی ئێران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
دوێنێ 5/11/2018 دووه‌م قۆناغی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردن، كه هه‌ردوو كه‌رتی نه‌وت و دارایی ئه‌و وڵاته‌ی كرده ئامانج.
H.B