ناتۆ داواى دانووستان له بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان ده‌كات
توندوتيژى و شه‌ڕ هيچ ئه‌نجامێك نادات به ده‌سته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، ينس ستۆلتنبێرگ، رايگه‌ياند، داوا له بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان ده‌كه‌ين په‌يوه‌ست بێت به دانووستانه‌كانى ئاشتييه‌وه.
ئه‌مڕۆ، ستۆلتنبێرگ به سه‌ردانێك گه‌يشته ئه‌فغانستان و له ده‌ستپێكى سه‌ردانه‌كه‌يدا گوتى: داواى دانووستان له بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان ده‌كه‌ين، چونكه توندوتيژى و شه‌ڕ هيچ ئه‌نجامێك نادات به ده‌سته‌وه.
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نى ئه‌نجاميدا، ستۆلتنبێرگ گوتيشى: توندوتيژى ئه‌نجامى پێچه‌وانه ده‌داته ده‌سته‌وه، هه‌ر بۆيه پێويسته تاڵيبان ببێته به‌شێك له داهاتووى ئه‌فغانستان و پێويستيشه بێنه پێشه‌وه و رازى بن بێنه سه‌ر مێزى دانووستان.
ئه‌ميندارى گشتيى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، پشتيوانى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كانى به‌ديهێنانى ئاشتيى له ئه‌فغانستان ده‌ربڕى و هيواى خواست لايه‌نه ناكۆكه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن.
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان له ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، زۆرينه‌ى خاكى ئه‌فغانستانى كۆنترۆڵ كرد و ئه‌ماره‌تێكى ئيسلامى تێدا دامه‌زراند و به هۆى هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ رێكخراوى قاعيده‌دا، له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه كرايه ئامانج.