ده‌ستوه‌ردانه نهێنییه‌كانی حیزبوڵڵای لوبنانی له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌كرێن
عه‌بدولمه‌هدیش ناتوانێت دوور له هه‌ژموونی ده‌ره‌كی حكوومه‌ت پێكبهێنێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ئاشكرایكرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له‌نێوان حیزبوڵڵای لوبنانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ریه‌ك له ئێران و رووسیا هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به فالح فه‌یاز بدرێت و وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی پێداوه، "حیزبوڵڵا ئه‌وه‌ی به لایه‌نه شیعه‌كان له به‌غدا راگه‌یاندووه".
له راپۆرتێكی چاپی ئینگلیزی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، "حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سیاسی عێراقدا ده‌كات، به‌تایبه‌ت له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی".
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌یدا له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی گواستییه‌وه، "ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لكه‌وسه‌رانی" به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له‌ناو حیزبوڵڵای لوبنانی پشتیوانی سه‌ركرده باڵاكانی هه‌ریه‌ك له ئێران و رووسیای به لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق راگه‌یاندووه، كه پێویسته پشتگیری هه‌وڵه‌كانی پێدانی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ به فالح فه‌یاز بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌رهه‌ڵستی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كردووه"، ئاماژه‌ی به‌و په‌یوه‌ندییه‌ش داوه كه له‌نێوان فه‌یاز و به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریادا هه‌یه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، "سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی بینا پشتیوانی خۆیان بۆ فالح فه‌یاز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و قوسه‌ی سوهه‌یل بۆ پۆستی وه‌زیری داد به عادل عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یاندووه"، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "هاوپه‌یمانی بینا به عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یاندووه، ئه‌وان رێگه ناده‌ن كوتله‌ی سائیرون ده‌ست بخاته ناو ئه‌و بابه‌ته و كۆسپ بخاته به‌رده‌م پێدانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌و دوو كه‌سانه".
شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د سالم غه‌بان، وه‌زیری پێشووی ناوخۆ و په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان گواستییه‌وه، "كوتله‌كه‌یان سووره له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ".
غه‌بان گوتی: "هیچ پاساوێكی یاسایی نییه بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن ڤیتۆ له دژی فه‌یاز به‌كاربهێنن".
H.B