پهلهرمانتارێكى توركيا داوا ده‌كات بانگ به توركى بدرێت
ئه‌ردۆغان: فاشيستهكانى كورد و تورك داواى گۆڕينى بانگدان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ميدياى توركيا بڵاويكرده‌وه، داواكارى په‌رله‌مانتارى پارتى گه‌لى كۆمارى بۆ گۆڕينى بانگدان و قورئان خوێندن له زمانى عهرهبييهوه بۆ زمانى توركى، كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئوزتورك يه‌ڵماز، په‌رله‌مانتارى پارتى گه‌لى كۆمارى، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا رايگه‌ياند، پێويسته هه‌موو شتێك به توركى بێت، بانگ به توركى و قورئانيش هه‌ر به توركى بخوێنرێته‌وه.
گوتيشى: زمانمان ناسراوه، وڵاتمان ناسراوه، گه‌لمان ناسراوه، هيچ پێويست ناكات به زمانى ديكه درووشمه‌كان بڵێينهوه.
پێشتر يه‌ڵماز، كونسوڵى توركيا بوو له شارى مووسڵ و له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگيركرا، به‌ڵام داعش هيچ سزايه‌كى به‌سه‌ردا نه‌سه‌پاند و ئازادى كرد و گه‌ڕايه‌وه وڵاته‌كه‌ى.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، گوتى: ئه‌وانه‌ى پێش 70 ساڵ داوايان ده‌كرد بانگدان بكرێته كورديى، هيچ جياوازييان نييه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى داوا ده‌كه‌ن بانگدان بكرێته توركى.
گوتيشى: هه‌ردوو لايه‌ن پيشانده‌رى عه‌قڵى فاشيستانهن و ناكرێت داوايان جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رچاوه: تركيا بالعربى
ئ.ر