ئه‌مه‌ريكا به نيازه سه‌ركرده‌يه‌كى ديارى حه‌شدى شه‌عبى بخاته ليستى داواكراوانه‌وه
به نيازه بڕيارى ده‌ستگيركردن بۆ يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ربكات
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، كه له زارى سه‌رچاوه‌ى نزيك له باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا به نيازه بڕيارى ده‌ستگيركردن بۆ يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ربكات.
كه‌ناڵى سكاى نيوزى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييه دزه كردووانه، ئه‌مه‌ريكا ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌خاته ليستى داواكراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه‌وه.
موهه‌نديس به‌وه تۆمه‌تباره، كه سامانى گشتى عێراقى به‌كارهێناوه بۆ مه‌به‌ستى تايبه‌تى خۆى و 100 هه‌زار كه‌سى له ناو ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراندووه، به بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه هيچ پێشينه‌يه‌كيان هه‌بێت و به كرده‌وه له كاردا بن.
هه‌روه‌ها زياتر له 3 مليار دۆلارى ئه‌مه‌ريكى به ناوى خۆيه‌وه ره‌وانه‌ى ئێران كردووه.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵه ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاگادارى دۆسييه‌ى گه‌نده‌ڵيى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديسن.