به‌غدا: ئه‌رشيفى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى كوه‌يت راده‌ستى ئه‌و وڵاته دهكهينهوه
هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌رشيفى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى كوه‌يت راده‌ستى ئه‌و وڵاته ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عێراق بڕياريدا، ئه‌رشيفى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى كوه‌يت راده‌ستى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌رشيفى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى كوه‌يت راده‌ستى ئه‌و وڵاته ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌رشيفه له كاتى هێرشى عێراق بۆ سه‌ر كوه‌يت، له 1990 تاڵان كرابوو.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رايگه‌ياندووه، حازم يوسفى، بريكارى وه‌زاره‌ت، باڵيۆزى كوه‌يتى له به‌غدا له‌و بڕياره ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، عێراق ده‌يه‌وێت ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كوه‌يت پێش بخات و پابه‌ندى سه‌رجه‌م ئه‌و بڕيارانه بێت له باره‌ى كوه‌يته‌وه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركراوون.
به گوێره‌ى بڕيارى 2107ى ساڵى 2013ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌بێت عێراق سه‌رجه‌م ئه‌رشيف و ده‌ستنووس و ئه‌رشيفى راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى كوه‌يت راده‌ستى ئه‌و وڵاته بكاته‌وه.