له فه‌ره‌نسا 13 چالاكوانى كورد ده‌ستگيركران
7 پۆليسى فه‌ره‌نسى بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
له ستراسبۆرگى خۆرهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا، 13 چالاكوانى كورد ده‌ستگيركران، دواى ئه‌وه‌ى 7 پۆليسى فه‌ره‌نسى بريندار بوون و گرژى له نێوان ژماره‌يه‌ك له خۆپيشانده‌رانى كورد و پۆليسى فه‌ره‌نسا روويدا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئيدارى له ناوچه‌كه‌وه رايگه‌ياند، خۆپيشانده‌ره كورده‌كان ده‌يانويست به‌ربه‌ستى پۆليس ببه‌زێنن و خۆيان بگه‌يه‌ننه باره‌گانى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ.
گوتيشى: پێشتر 12 چالاكوانى كورد توانيبوويان بگه‌نه باره‌گاى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه سه‌دان مه‌تر له باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى ئه‌وروپاوه دووره و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركران.
دوێنێ نزيكه‌ى هه‌زار كه‌س له به‌رده‌م باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا و دادگاى يه‌كێتى ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له دژى ره‌وشى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زيندانى تاكه كهسيدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ستگيركراوانه به تۆمه‌تى تێكدانى موڵكى گشتى رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى ده‌كرێنه‌وه.