ديموكرات و كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا زۆرينه‌ى نوێنه‌ران و پيران يه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه
كۆمارييه‌كان، 52 كورسى له كۆى 100 كورسى ئه‌نجوومه‌نى پيران به‌ده‌ست ده‌هێنن
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن زۆرينه‌ى خۆيان له ئه‌نجوومه‌نى پيران بپارێزن و ديموكراته‌كانيش به‌ره‌و زۆرينه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌چن.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، كۆمارييه‌كان، 52 كورسى له كۆى 100 كورسى ئه‌نجوومه‌نى پيران به‌ده‌ست ده‌هێنن.
كه‌ناڵى ئه‌ى بى سى و كه‌ناڵى ئێن بى سى ئه‌مه‌ريكى له‌و باره‌يه‌وه هه‌مان زانيارييان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى 35 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پيران ده‌ستيپێكرد.