عادل عه‌بدولمه‌هدى: نابينه به‌شێك له سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران
به يه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و جۆره‌ى داده‌نرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى رايگه‌ياند، عێراق نابێته به‌شێك له سزاكانى ئه‌مه‌ريكا له دژى ئێران.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به يه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و جۆره‌ى داده‌نرێت له دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت.
پێشتر حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق رايگه‌ياندبوو، عێراق هاوسۆز نييه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، به‌ڵام بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى پێيانه‌وه پابه‌ند ده‌بێت.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، ئه‌مه‌ريكا قۆناغى دووه‌مى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
سزاكانى ئه‌مه‌ريكا 50 بانك و زياتر له 200 كه‌سايه‌تى و به‌رپرس و كه‌شتييه‌كانى بوارى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له ده‌ريا و هێڵى ئاسمانى نيشتمانى ئێران و زياتر له 65 فڕۆكه‌ى ئه‌و هێڵه ده‌گرنه‌وه.
ئ.ر