زمانی كوردی لەسەر لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زیاد كرا
گۆڕانكاری لە لۆگۆكە كراوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی كوردی بۆ لۆگۆی وەزارەتەكە زیاد كرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق گۆڕانکاری لە نووسینەکانی سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی کردووە و زمانی كوردی بۆ سەر لۆگۆكە زیادكردووە.
لە لۆگۆكەی وەزارەتی ناوخۆ، وێنەی سەری باز كە ھێمای كۆماری عێراقە ھەیە و لەژێرەوەش دوو شمشێر و دوو قەدی داری خورما دەبینرێن. لای چەپیشی بە كوردی نوسراوە وەزارەتی ناوخۆ.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر نووسین بە زمانی كوردی لەسەر ئەو لۆگۆیە نەبوو، دوای دەستبەكاربوونی عادل عەبدولمەھدی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارە دراوە.
