ده‌سته‌ى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى: سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى دۆسييه‌ى وه‌زيره‌كانيان
واده‌ى بڕياردان سه‌باره‌ت به دۆسييه‌ى وه‌زيره‌كان نزيك بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى نيشتمانيى بۆ لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى، باسم ئه‌لبه‌درى، رايگه‌ياند، هێشتا ده‌سته‌كه‌يان سه‌رقاڵى به‌دواداچوونى دۆسييه‌ى وه‌زيره نوێيه‌كانى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدييه.
گوتيشى: واده‌ى بڕياردان سه‌باره‌ت به دۆسييه‌ى وه‌زيره‌كان نزيك بووه‌ته‌وه و دواى يه‌كلابوونه‌وه‌ى دۆسييه‌كانيان، بڕيارى ده‌سته ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كرێت.
روونيشيكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى نووسراوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ده‌سته‌كه‌يان هه‌وڵى ساغكردنه‌وه‌ى دۆسييه‌ى وه‌زيره‌كان ده‌دات.
ده‌سته‌ى باڵاى نيشتمانيى بۆ لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى، به مه‌به‌ستى ريشه‌كێشكردنى به‌عس له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پێكهێنراوه.