توركمانه‌كانى عێراق داواى وه‌زاره‌ت يان جێگرى سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن
نيگه‌رانن له په‌راوێزخستنيان
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له توركمانه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌شدارى نه‌كردن له حكومه‌تى عێراقدا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به وه‌زيرێك به‌شدارييان پێ نه‌كرێت.
ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى باڵاى توركمانى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، تا ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدى هيچ پۆستێكى وه‌زارى بۆ توركمان ته‌رخان نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌گه‌ر به‌و جۆره توركمان په‌راوێز بخرێن، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و لايه‌نانه‌ى به‌شدارن له حكومه‌ت به‌رپرسيارێتى په‌راوێزخستنى توركمان بگرنه ئه‌ستۆ.
ئه‌و ده‌سته‌يه‌ى توركمانه‌كان داواشيان كردووه، يان وه‌زيرێك ياخود جێگرێكى سه‌رۆك كۆمار بدرێت به پێكهاته‌كه‌يان.
ئاماژه‌شيانب ۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر داواكارييه‌كانيان جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌رپرس نيين له سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايه‌تى له لايه‌ن به‌شێك له توركمانه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: موازين نيوز
ئ.ر