توركمانى نه‌ينه‌وا: به‌ره‌ى توركمانى نوێنه‌رايه‌تى ئێمه‌ ناكات و گومانى له‌سه‌ره‌

ره‌خنه‌يان له‌ به‌ره‌ى توركمانى گرت

K24 – هه‌ولێر:

توركمانه‌كانى سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا ره‌خنه‌يان له‌ به‌ره‌ى توركمانى گرت و ئه‌و لايه‌نه‌يان به‌ پێشێلكردنى مافى توركمانه‌كان و حزبايه‌تيكردن تۆمه‌تبار كرد و راشيانگه‌ياند، گومان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى به‌ره‌ى توركمانى هه‌يه‌.

هاتنه‌ ده‌نگى توركمانه‌كانى نه‌ينه‌وا دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ ئه‌و به‌ره‌يه‌ نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى رێبه‌رى كوتله‌ سياسييه‌كانى عێراق كردووه‌ و تێيدا داواى كردبوو، هيچ كه‌سايه‌تييه‌كى سه‌ربه‌خۆى توركمان پۆستى نه‌درێتێ و پۆست ته‌نيا بدرێته‌ به‌ره‌ى توركمانى.

توركمانه‌كانى نه‌ينه‌وا راشيانگه‌ياندووه‌، به‌ره‌ى توركمانى ته‌نيا بۆ مه‌رامى تايبه‌تى خۆى هه‌وڵ ده‌دات و هيچ كاتێك نوێنه‌رايه‌تى ته‌واوى پێكهاته‌ى توركمانى نه‌كردووه‌.