هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی قاعیده و داعش ده‌درێت
له‌داهاتوودا ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره
K24- هه‌ولێر:
ئه‌لێكسانده‌ر بۆرتنیكۆڤ، سه‌رۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی فیدراڵ له رووسیا رایگه‌یاند، چه‌ند دهستپێشخهریێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو رێكخراوی قاعیده و داعش له‌ئارادان و هۆشداریدا، "به یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه تیرۆریستییه تواناكانیان یهكدهخرێنهوه و ده‌بێته مه‌ترسیێكی گه‌وره له داهاتوودا".
بۆرتینكۆڤ ئه‌م قسانه‌ی له میانه‌ی گوتارێكدا له چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی 17ـه‌مینی فه‌رمانده‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له مۆسكۆ هاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به شكسته‌كانی داعش له عێراق و سووریا، پلانی ئه‌و رێكخراوه بۆ دامه‌زراندنی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام" له‌گۆڕ نران".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی رووسیا گوتی: "دۆڕانی تیرۆریستان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ وایكرد به‌دوای توانای نوێ‌دا بگه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چالاكییه خوێناوییه‌كانیان به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌دات چه‌كداره‌كانی بگوازێته‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و باكووری ئه‌فریقیا و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌یان له ئاسیای ناوه‌ڕاست".
گوتیشی: "ده‌رهاوێشته‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی قاعیده و داعش زۆر مه‌ترسیدار ده‌بن" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه تیرۆریستییه هاتوونه‌ته ئاراوه".
بۆرتینكۆڤ دووپاتیكرده‌وه، "مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دوو رێكخراوه له‌وه‌دایه كه دوو رێكخراوی هاوشێوه‌ن و بۆ هێنانی چه‌كداری نوێ نۆ ناو ریزه‌كانیان پشت به سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی هاوبه‌ش ده‌به‌ستن". باسی ئه‌وه‌شیكرد، "وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئه‌و دوو رێكخراوه له‌سه‌ر ئاستی چه‌كداریش رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر جاریش چه‌كداری یه‌كێكیان جیا بوونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه‌كه‌ی دیكه‌وه كردووه".
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی فیدراڵی رووسی گوتی: "قاعیده و داعش له‌سه‌ر ئاستی میدیاییش له‌یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه هه‌ریه‌كه‌یان وێڕای ناكۆكییه ئاشكراكانیان له رووی ئایدۆلۆژیاوه، له‌ڕێگه‌ی میدیایێكی هاوبه‌شه‌وه كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و هێنانی چه‌كداری نوێ بۆ ناو ریزه‌كانیان ده‌كه‌ن".
H.B