ئه‌مه‌ريكا دژى ئێران هۆشدارى ده‌داته چه‌ند به‌نده‌رێك
له كه‌ناڵى سوێسه‌وه تا ته‌نگه‌ى ملقا نابێت رێگه بدرێت كه‌شتييه ئێرانييه‌كان له‌نگه‌ر بگرن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، هۆشدارى دايه ژماره‌يه‌ك به‌نده‌ر و كۆمپانياى دڵنيايى جيهانى له‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌شتييه‌كانى ئێران نه‌كه‌ن.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، پێويسته كۆمپانياكانى دڵنيايى و به‌نده‌ره‌كان هيچ جۆره هاوكارييه‌ك پێشكه‌ش كه‌شتييه ئێرانييه‌كان نه‌كه‌ن.
گوتيشى: له كه‌ناڵى سوێسه‌وه تا ته‌نگه‌ى ملقا (ده‌كه‌وێته نێوان ماليزيا و سۆمه‌تره‌ى ئه‌ندۆنيزيا) نابێت رێگه بدرێت كه‌شتييه ئێرانييه‌كان له‌نگه‌ر بگرن.
ئه‌مه‌ريكا له رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه قۆناغى دووه‌مى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ته‌نيا ماوه‌ى 180 رۆژ مۆڵه‌تى داوه‌ته ژماره‌يه‌ك كڕيارى نه‌وتى ئێران، كه نه‌وت له‌و وڵاته بكڕن.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر