نوێترین داهێنانی بیل گه‌یتس ئاوده‌ستێكی هۆشمه‌نده
له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت نمایشی كردووه و "قووتووێك پاشه‌ڕۆی مرۆڤیشی" له‌گه‌ڵ خۆی بردووه
K24 - هه‌ولێر:
بێل گه‌یتس، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له باره‌ی "ئاوده‌ست" له چین، پلانی درێژخایه‌نی خۆی بۆ گۆڕینی سیسته‌می ئاوده‌ست له جیهان، خسته‌ڕوو.
له كۆنگره‌ی "دووباره داهێنانی ئاوده‌ست" كه له چین به‌ڕێوه‌چوو، بیل گیتس به وردی باسی پلانه‌كه‌ی كرد و ئاوده‌سته نوێكه‌ی نمایشكرد، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ش، قووتووێك پاشه‌ڕۆی مرۆڤی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو.
مه‌به‌ست له بردنی ئه‌و قووتووه پاشه‌ڕۆیه، بۆ راكێشانی سه‌رنجی ئاماده‌بووان بووه و نیشانی داوه چۆن ئه‌و ئاوده‌سته‌ی ئه‌و دایهێناوه، ده‌توانێت به‌بێ ئاو له رێگه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاییه‌وه "پاشه‌ڕۆی مرۆڤ" بگۆڕێت و بیكاته په‌ینی كیمیایی.
بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، بیڵ گیتس، نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ تیمی زانایان و پسپۆران دابینكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوده‌سته "نموونه‌ییه" درووست بكه‌ن، كه تێچووی كاركردنی رۆژانه‌ی ناگاته 5 سه‌نت.
گەیتس له كۆنگره‌كه رایگه‌یاند، هێشتا درووستكردنی ئاوده‌ستی نموونه‌یی له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه و كاره‌كه نزیكه‌ی 10 ساڵی ده‌وێت تا به سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوده‌بێته‌وه.
وه‌ك گه‌یتس ئاماژه‌ی بۆ كرد، ئاوده‌سته نوێیه‌كه پێویستی به ئاو نییه و له رێگه‌ی مادده‌ی كیمیاییه‌وه، پاشه‌ڕۆی مرۆڤ بۆ په‌ینی كیمایی ده‌گۆڕێت.
گەیتس گوتیشی: "وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند، له رێگه‌ی سیسته‌مێكی تۆڕی بۆڕییه‌وه، پاشه‌ڕۆكان ده‌باته ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ری، ئه‌وه‌ش تێچووه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌وێ و له وڵاته هه‌ژاره‌كانیش جێبه‌جێ نابێت".
به گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی، نزیكه‌ی 2.3 ملیار كه‌س له جیهان، یان ئاوده‌ستییان نییه، یانیش ئاوده‌سته‌كانییان ته‌ندرووست و شیاو نین بۆ به‌كارهێنان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، گه‌یتس ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پرۆژه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات و هه‌موو تاكێك له جیهان، بتوانێت ئاوده‌ستێكی ته‌ندرووست به‌كاربهێنێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
ئ. م