دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك ده‌ستيپێكرد
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكايه‌تى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك له‌وانه پێكهێنانى ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كان و پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2019 ده‌ستيپێكرد.
حه‌سه‌ن كەعبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكايه‌تى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، پرسى ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران يه‌كلا ده‌كرێته‌وه و ليژنه‌يه‌كيش بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كانى بابل پێكده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها بڕياره ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران باس له پرسى كاره‌ساتى ژينگه‌يى ژه‌هراوى بوونى ئاوى رووباره‌كان و له‌ناوچوونى هه‌زاران ته‌ن ماسى له رووبار‌ى فورات بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى دانيشتنه‌كه‌دا پرسى پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2019 تاوتوێده‌كرێت و بڕياره ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پێكبهێنرێت.