ئيتاڵيا.. بارێكى هيرۆيين له كه‌شتييه‌كى ئێرانى ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا
پۆليسى ئيتاڵيا له كه‌شتييه‌كى ئێرانيدا ده‌ستيان به‌سه‌ر 270 كگم مادده‌ى هۆشبه‌ردا گرت
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئيتاڵيا، رايگه‌ياند، ده‌ستيان به‌سه‌ر كهشتييهكدا گرتووه، كه بڕى 270 كيلۆگرام هيرۆيينى له ئێرانه‌وه بار كردبوو.
گوته‌بێژێك به ناوى پۆليسى ئيتاڵيا راشيگه‌ياند، ئه‌و كه‌شتييه له به‌نده‌ر عه‌باسى ئێرانييه‌وه به هامبۆرگى ئه‌ڵمانيا و ڤالنسياى ئيسپانيا تێپهڕيبوو بۆ ئه‌وه‌ى بگاته به‌نده‌رى جنوى و سه‌ره‌نجام پۆليسى ئيتاڵيا توانى ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرێت.
روونيشيكرده‌وه، لێكۆڵهرهكانيان زانيارى ورديان سه‌باره‌ت به كاتى باركردنى ئه‌و مادده هۆشبه‌ره نييه.
له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا، ئه‌وه زۆرترين بڕى مادده‌ى هيرۆيينه له ئيتاڵيا ده‌ستى به‌سه‌ردا بگيرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر