داوای په‌له‌كردن له ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت
ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە
K24 - ھەولێر
دوای كۆبوونەوەی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، داوا دەكەن په‌له بكرێت له ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌ت نوێ.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوای كۆبوونه‌وه‌یان، ھەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوای په‌له‌كردن له ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌نگدانیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كرد.
بە گوێرەی بەیاننامەكە لە به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوایانكردووە، له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019، ره‌چاوی ئه‌و پارێزگایانه بكرێت، كه به هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ھەر لەو كۆبوونەوە ھاوبەشەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، دۆخی سنووری عێراق و سووریا، و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیان بووە، له‌م رووه‌شه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان كراوەتەوە.
ھەر پەیوەست بەو پرسە بۆ پڕكردنەوەی پۆستی ئەو 8 وەزارەتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی كە تائێستا وەزیرەكانیان دیار نەكراون، بڕیارە سبەی دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و پرۆسەی دەنگدان لە سەر ناوی وەزیرەكان بكرێت، تاكو ئێستاش رێکكەوتنی لایەنە سیاسیيەکان لەسەر ناوی كاندیدەكان روون نییە و شیعەکان لە سەر پۆستی وەزیری ناوخۆ و سووننەکانیش لە سەر پۆستی وەزیرى بەرگری یەكلانەبوونەتەوە.