پیلانگێڕییه‌كی سوپای ئه‌ڵمانیا ئاشكرابوو
نیازی تیرۆركردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌یان هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له ئه‌ڵمانیا پیلانگێڕییه‌كی چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا كرد، كه به‌رنامه‌ی تیرۆركردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌یان هه‌بووه.
رۆژنامه‌ی (Focus)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و گرووپه‌ی سوپا، له ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سوپای ئه‌ڵمانیا، پێكهاتبوون.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ت، ئه‌و "پیلانگێڕانه" له‌و بڕوایهدابوونه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له هه‌ره‌سهێنان نزیكبووه‌ته‌وه و خۆیان بۆ رۆژێك، كه ناویان ناوه "X"، ئاماده كردووه، ئامانجیشیان كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه نهویستراوانهی وڵات بووه له یه‌ك شوێن، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك به یه‌ك بیانكوژن.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی ته‌واوییان بۆ ئه‌و پیلانگێڕییه هه‌ڵگرتبوو، ئه‌ندامانیشی له رێگه‌ی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت، هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی خۆیان تاووتوێ كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش، ئه‌گه‌رچی حكوومه‌ت هێشتا لیستی ته‌واوی ئامانجه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام "دیتمار بارتیچ" سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی چه‌په‌كان له بۆندستاگ (په‌رله‌مان)، له سه‌رووی لیسته‌كه‌دا بووه، كه گرووپه‌كه نیازیان هه‌بووه بیكوژن.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم – نۆڤۆستی
ئ. م