ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه یاسای بودجه و خاڵه گومرگییه نوێیه‌كان تاوتوێ ده‌كات
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه تاوتوێی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 و ئه‌و خاڵه گومرگیانه ده‌كات، كه به‌مدواییانه له‌نێوان پارێزگاكان دانراون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ئاماژه به‌وه دراوه، "خشته‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی به ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانیی عێراقی به‌ڕێوه ده‌چێت و خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 و خاڵه گومرگییه نوێیه‌كان ده‌كرێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانيشتنى دوێنێ شه‌ممه‌ى بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه دواخست.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی دانانی دوو خاڵی گومرگی له نێوان پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی، بارگرانی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و كاڵایانه‌ی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاورده ده‌كرێن، كاتێك ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركووك، دووجار گومرگ ده‌كرێن و باجی ئه‌و گومرگه‌ش ده‌خرێته سه‌ر نرخی كاڵاكان، به‌مه‌ش پێویسته هاووڵاتیان نرخێكی زیاتر به‌و كاڵایانه بده‌ن، كه پێشتر هه‌رزانتر ده‌ستیان ده‌كه‌وت.
H.B