روانگه‌ى عێراق بۆ مافه‌كانى مرۆڤ: ده‌يان هاووڵاتى مووسڵ له زيندانه‌كانى به‌غدان
حكومه‌تى عێراق كه‌مته‌رخه‌مه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، حكومه‌تى عێراق كه‌مته‌رخه‌مه له ئاست چاره‌سه‌ركردن و يهكلاكردنهوهى پرسى بێسه‌روشوێنبووه‌كانى شه‌ڕى مووسڵ.
دواى زياتر له دوو ساڵ داگيركردنى مووسڵ له لايه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه، سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016دا قۆناغى يه‌كه‌مى هێرشيان بۆ سه‌ر مووسڵ ده‌ستپێكرد.
روانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له ژێر ناونيشانى (خێزانى بێسه‌روشوێنبووه‌كانى مووسڵ: رۆڵه‌كانمان له زيندانه‌كانى حكومه‌تدان) بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا به به‌ڵگه باس له حاڵه‌تى 15 خێزانى مووسڵيى كراوه، كه رايانگه‌ياندووه، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا بۆ شارى مووسڵ، رۆڵه‌كانيان له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركراوون و ئێستا له زيندانه‌كانى به‌غدادا زيندانيكراوون.
هه‌ندێك له خێزانه‌كان باسيان له‌وه كردووه، رۆڵه‌كانيان له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگيركراوون و دواتر هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقيش جارێكى ديكه ئه‌وانيان بێسه‌روشوێن كردووه‌ته‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسيان نادياره.