به‌شدارى وڵاتان له پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا له ئاستێكى نزمدا بووه
ته‌نيا 17 وڵات به‌شدارييان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌غدا 45همين پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به به‌شدارى ته‌نيا 17 وڵات، كه 4يان عه‌ره‌بى بوون و ئه‌وانى ديكه ئاسيايى بوون كرايه‌وه.
به‌رپرسانى عێراقى نهيان شاردووه‌ته‌وه، كه ئاستى به‌شدارى وڵاتان له پيشانگه‌ى ئه‌مساڵ زۆر لاواز بووه و له ئاستى پێويستدا نه‌بووه.
سايتى (العربي الجديد) له زارى چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقييه‌وه بڵاويكرده‌وه، هۆكارى ئه‌و لاوازييه بۆ پلانى خراپى حكومه‌ت و پابه‌ند نه‌بوونى به رێككه‌وتننامه و يادداشته‌كانى لێكتێگه‌يشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ناوخۆيى پيشانگهكهى كرده‌وه.
له پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدادا، ته‌نيا چوار وڵاتى عه‌ره‌بى به‌شدارييان كردووه.
ئه‌و چوار وڵاته‌ش بريتين له سوريا، ئه‌رده‌ن، فه‌له‌ستين و تونس. هيچ وڵاتێكى كه‌نداو به‌شدارى له پيشانگهكهدا نه‌كردووه.
كۆمپانياى گشتيى پيشانگهكانى عێراق له 1959 دامه‌زراوه و ئه‌و كاته ناوى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى مهسڵهحهى پيشانگه عێراقييه‌كانى لێنرابوو.
له 1971 كۆمپانياكه بووه‌ته ئه‌ندامى پيشانگه نێودهوڵهتييهكان كه باره‌گاى له پاريسه و يه‌كه‌م پيشانگه‌ى عێراقيش له 1964 به به‌شدارى ته‌نيا چوار وڵاتى عه‌ره‌بى كراوه‌ته‌وه.