ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاڵاکەی گۆڕی

"ئۆپۆزسیۆن روودەکاتە جیهاد"

K24 – هه‌ولێر:

چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامییە توندڕوەکان لە شاری ئیدلب لەسەر گۆڕینی ئاڵاکەیان رێککەوتن و لە ئاڵا نوێکەیان نووسینی شەهادەی ئیسلامیان زیادکرد.

لە ساڵی 2012ەوە یاخییەکانی دژ بە بەشار ئەسەد ئاڵایەکی نوێیان بۆخۆیان هەڵکرد کە بە "ئاڵای شۆڕشی سووریا" ناویان دەبرد، بەو ئاڵایەش ئەو گروپانە لە داعش و گروپە تیرۆرستییەکان جیا دەکرانەوە.

بەگوێرەی سایتی سپوتنیکی رووسی، ئێستا کە بەرەی نووسرە بۆتە بەشێکی گرنگی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئەو ئاڵایە گۆڕانی بەسەردا هاتووە و لەناویا بە رەنگی سوور دروشمی ئاینی نووسراوە.

بەوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا تەنها لە ئیدلب ماوە و بەرەو لەناوچوون دەچێت، رەنگە گۆڕینی ئەو ئاڵایە بە مانای ئەوەبێت کە تاکتیکی خۆیان بۆ جیهاد دەگۆڕن و چیدی پابەندی رێنمایەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا نابن.

ئاڵا نوێکەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا
ئاڵا نوێکەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا

H.J