سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وێنەیەکی خۆی و نادییە مورادی بڵاوکردەوە

جەستن تردۆ ستایشی نادییە موراد دەکات

K24 – هه‌ولێر:

جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وێنەیەکی خۆی و نادییە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و رزگاربووی دەست داعشى بڵاوکردەوە و تیایدا باس لە ئازایەتی ئەو کچە ئێزدییە دەکات.

سەرۆک وەزیرانە گەنجەکەی کەندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی خۆی و نادییە مورادی بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی: "ئازایەتیت پێوانە ناکرێت، ئەوە شەرەفێکی راستەقینە بوو کە چاوم پێت کەوت".

هەر لە تویتەکەی ترودۆ هاتووە: "کارەکانت لەبری ژنان و کچانی ئێزدی و هەموو قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، زۆر گەورەیە و سروش بەخشێکە بۆ هەموو خەڵکی جیهان".

H.J