نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه ياساى بودجه له كۆبوونه‌وه‌دان
وه‌زيرى دارايى عێراق، فوئاد حوسێن ئاماده‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به سه‌رۆكايه‌تى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن، حه‌سه‌ن كه‌ريم كه‌عبى، بۆ تاوتوێكردنى پرسى پرۆژه ياساى بودجه كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زيرى دارايى عێراق، فوئاد حوسێن ئاماده‌يه.
له باره‌ى پرۆژه ياساى بودجه‌وه، فوئاد حوسێن رايگه‌ياند، وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌رێمى كوردستان زۆر بيرۆكه‌يان له باره‌ى ئه‌و پرۆژه‌يه‌وه پێشكه‌ش كردووه.
گوتيشى: ئێمه ئاماده‌ين زۆر به روونى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: تێڕوانينى حكومه‌تى ئێستا جياوازه بۆ ئه‌و پرۆژه ياسايه‌ى له لايه‌ن حكومه‌تى پێشوه‌وه ئاماده كراوه.