له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا داواى سه‌پاندنى گه‌مارۆى چه‌ك به‌سه‌ر سعووديه‌دا ده‌كرێت
داوا ده‌كه‌ن فرۆشتنى چه‌ك به سعوودييه قه‌ده‌غه بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، پرۆژه ياسايه‌كى نوێيان گه‌ڵاڵه كردووه و تێيدا داوا ده‌كه‌ن فرۆشتنى چه‌ك به سعوودييه قه‌ده‌غه بكرێت.
به گوێره‌ى پرۆژه‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوايان كردووه، گه‌مارۆى چه‌ك بخرێته سه‌ر سعوودييه و هاوپه‌يمانه‌كانى.
هۆكارى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ى په‌رله‌مانتارانى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ئه‌و شه‌ڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵه سعوودييه و هاوپه‌يمانه‌كانى دژى يه‌مه‌ن به‌رپايان كردووه و به‌و هۆيه‌وه برسێتى له‌و وڵاته سه‌ريهه‌ڵداوه و مليۆنان منداڵ رووبه‌ڕووى مه‌ترسى مه‌رگ بوونه‌ته‌وه.
له ره‌شنووسى پرۆژه‌كه‌دا هاتووه: فرۆشتنى چه‌ك به سعوودييه و ئيمارات و هاوپه‌يمانه‌كانى بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه له تاوانى جه‌نگه‌وه بگلێن.