داعش 9 چەكداری حەشدی كوشت

سێ چەكداری دیكەش برینداربوون

K24 - ھەولێر

لەھێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر ماڵی ئەفسەرێكی حەشدی ھۆزەكان لە پارێزگای ئەنبار، 9 چەکدار كوژران، ئەفسەرێك لەناو كوژراوەكاندا ھەیە.

ئەحمەد خەڵەف، قائیمقامی قەزای گەرمە لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند "لەھێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر ماڵی ئەفسەرێكی حەشدی ھۆزەكان، لە ناوچەیەكی رۆژئاوای شارۆچكەی گەرمە، ئەفسەرەكە و 8 چەکدار كوژران و 3 كەسی دیكەش برینداربوون".

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە چەكدرانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق دەستیان بە تەقینەوە و ھێرشكردن كردووەتەوە.