ئەنجوومەنی ئاسایش بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق گوتارێك پێشكەش دەكات
K24 - ھەولێر
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی عێراق دەکات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6ی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یان كوبیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتارێك پێشكه‌ش بكات و تیادا باس له ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا و هه‌ولێر بكات.
هه‌روه‌ها بڕیاره كوبیش چه‌ند پێشنیازێك بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق.