دوو لە تەقەكەرەكانی ئاھەنگەكەی ھەولێر دەستگیر كران
پۆلیسی ھەولێر دوو كەسی دەستگیر كرد
K24 - ھەولێر
دوو لە تەقەكەرەكانی ئاھەنگەكەی ھەولێر دەستگیركران، كە بەوھۆیەوە گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ گیانی لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئەمڕۆ بڵاویكردەوە: "دوو لە تەقەکەرەکانی رووداوەکەی هۆڵی بووك گواستنەوەی ھەولێر دەستگیر کران".
رۆژی ھەینی رابردوو 9/11/2018، لە یەكێك لە ھۆڵێكی ئاھەنگ گێڕان لە ھەولێر لەسەر سەرچۆپی كێشان، بوو بە شەڕ لەنێوان چەند كەسێك، لەكاتی تەقەكردن گەنجێك بەناوی ھەیسەم ھەركی، گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك كەسی دیكەش برینداربوون.
لە بەدواداچوونی كوردستان24، لەبارەی ئەو رووداوە كەسوكاری ھەیسەم رایانگەیاند، كە كوڕەكەی ئەوان لەنێو كێشەكە نەبووە و لەنێو ئاھەنگەكە گولـلەی بەركەوتووە، داواشیان لە حكوومەتی ھەرێم كرد كە تۆمەتباران دەستگیر بكەن.