په‌نابه‌رێكى عێراقى: پێم خۆشه له عێراق بمرم نه‌ك له بێهيوايى ئه‌ڵمانيا بژيم
ناچار بوونه ئه‌ڵمانيا به‌ره‌و وڵاته‌كانيان بهجێبهێڵن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (دى فيلس) له ژێر ناونيشانى (له عێراق بمرم باشتره نه‌ك له بێهيوايى ئه‌ڵمانيا بژيم) راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى له‌و بێهيوايى و داهێزرانه كردووه، كه په‌نابه‌رانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ئه‌ڵمانيا تووشى بوونه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له‌و په‌نابه‌رانه‌ى مافى مانه‌وه‌يان وه‌رگرتووه، ناچار بوونه ئه‌ڵمانيا به‌ره‌و وڵاته‌كانيان بهجێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: تا ئێستا ئامارێكى ورد له باره‌ى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان له‌به‌ر ده‌ست نييه، به‌ڵام له ماوه‌ى نۆ مانگى رابردوودا ته‌نيا له هامبۆرگ 472 حاڵه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران تۆمار كراوه.
باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌ڵمانيا ئه‌و كاره‌ى په‌نابه‌رانى پێخۆشه، چونكه تێچووى دابينكردنى فڕۆكه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسى له چيرۆكى په‌نابه‌رێكى شارى مووسڵ كردووه، به ناوى جبريل سهبتى، كه له 2015ه‌وه مافى په‌نابه‌رى له ئه‌ڵمانيا وه‌رگرتوه و دواى 3 ساڵ مانه‌وه له‌و وڵاته جبريل ناڕازييه و ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
جبريل له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى روويكردووه‌ته ئه‌ڵمانيا و وا مه‌زنده‌ى كردووه، ئه‌و وڵاته به‌هه‌شتى سه‌ر زه‌وييه، به‌ڵام دواتر له پڕێكدا ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ژماره‌يه‌كى زۆرى رێسا و ياسا و رێككارى بيرۆكراتيدا، كه ژيانى ئاڵۆز كردووه.
ئه‌و به رۆژنامه‌كه‌ى وتووه: لێره هه‌موو شتێك به ياسايه و هيچ شتێك به ئاسانى ده‌سته‌به‌ر نابێت.
باسى له‌وه‌شكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانيا دانيان نه‌ناوه به مۆڵه‌تى شوفێرييهكهى، كه له عێراق ده‌ريكردووه و به‌سه‌رياندا سه‌پاندووه كه ده‌بێت سه‌ر له نوێ تاقيكردنه‌وه بكات، هه‌روه‌ها بێزارى له باره‌ى شێوازى پێدانى مووچه و زۆرى باج و تهئميناتهكان ده‌ربڕيوه.
هه‌رچه‌نده جبريل راى وابووه، ئه‌ڵمانيا زۆر ئارامه، به‌ڵام رايگه‌ياندووه، پێى خۆشه بچێته‌وه عێراق و له‌وێ بمرێت، نه‌ك به‌و جۆره ژيانێكى پڕ له ره‌شبينى و بێهيواى له ئه‌ڵمانيا به‌سه‌ر به‌رێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر