دادگاى كه‌رخ دانپێدانانى والى داعشى له سنوورى كه‌ركووك په‌سند كرد
يه‌كێك بوو له‌وانه‌ى 21 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى ديلى به جلى پرته‌قاڵييه‌وه به ناو خه‌ڵكدا ده‌گێڕا
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى كه‌رخ، دانپێدانانى والى داعش له سنوورى كه‌ركووك، ئه‌بو حه‌مزه كورديى په‌سند كرد، كه ناوبراو يه‌كێك بوو له‌وانه‌ى 21 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى ديلى به جلى پرته‌قاڵييه‌وه به ناو خه‌ڵكدا ده‌گێڕا.
دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى كه‌رخ، تايبه‌ته به پێداچوونه‌وه به دۆسييه‌كانى تيرۆر له سه‌رۆكايه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ئيتحادى به‌غدا.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌كى سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، ئه‌بو حه‌مزه كورديى، تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانى چه‌ندين كرده‌وه‌ى تيرۆريستى.
ناوبراو ماوه‌يه‌ك والى ويلايه‌تى باكوورى به‌غداى داعش بووه. پێش ئه‌وه‌ى بكرێته والى داعش له سنوورى كه‌ركووك، چه‌ندين گرته‌ى ڤيديۆيى به‌رهه‌مهێناوه بۆ داعش.
له ديارترين ئه‌و كرده‌وه تيرۆريستييانه‌ى ئه‌نجاميداوه، به ديل گرتنى 21 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه بوو، كه دواتر به فه‌رمانى ئه‌و خرابوونه ناو قه‌فه‌زى ئاسنين و له ناو ئۆتۆمبێلدا به ناو خه‌ڵكدا ده‌يانگێڕان.
ئه‌مڕۆ دادگا، دانپێدانانه‌كانى په‌سند كرد. رێككارى ياسايى دژى ده‌گيرێته به‌ر. به گوێره‌ى حوكمه‌كانى مادده‌ى چواره‌م/ بڕگه‌ى يه‌ك له ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دادگاييده‌كرێت.
سه‌رچاوه: سايتى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق
ئ.ر